شێخ عەبدولمهدی کەربەلایی جەخت لەسەر پێویستی پابەندبوونی حەشد دەکاتەوە بە فەرمانەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان

ناوخۆ
  • 18-06-2023, 20:27
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمرۆ یەک شەممە ، بەرێوەبەرایەتی راگەیاندنی دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژنسی هەواڵی عێراقی ناردوویەتی،رایگەیاندوە :- ئەمرۆ" شێخ عەبدولمەهدی کەربەلائی " نوێنەری مەرجعیەتی گەورە و باڵای ئایینی، ئایەتوڵڵا "عەلی سیستانی "ستایشی ئەو ڕۆڵە گەورەیەی کرد کە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای هێزەکانی حەشدی شەعبی و پێکهاتەکانی کرد ، بۆ پشتیوانیکردنی سەقامگیری ئەمنی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان، هەروەک ئاماژەی بەوەشدا کە حەشد بە فەتوای مەرجعیەتی باڵای ئایینی دامەزراو و پێویستە بۆ ڕۆحی جیهاد ئامادە بێت.
    شێخ ئەلکەربەلای بە یاوەری نوێنەری مەزارگەکە لە پارێزگای نەینەوا عیماد قەرە غولی لە مەزاری پیرۆزی ئەلحسەینییە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای کۆکردنەوەی جەماوەری، خدر ئەلمەترحی کۆبووەوە.
    بەپێ بەیاننامەکە : شێخ کەربەلایی،لەکاتی چاوپێکەوتنی "خزەیر مەتروحی" فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوای حەشد لە عەتەبەی حوسێنی لەشارەکە ، کەنوێنەری عەتەبە ئامادەی بوو ، ئاماژەیکرد : بە فەتوای مەرجعیەتی باڵای ئایینی لە نەجەف،بە پێویستی بونی ڕۆحی جیهاد لە نێو هەموو موجاهیدەکاندا، بەو پێیەی شەڕەکە بەردەوامە و تا ئێستاش کۆتایی نەهاتووە ، هەروەک جەختی لەسەر "پابەندبوونی حەشد کردەوە،بە فەرمانەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ،لەتەواوی بڕیاڕ و ڕاسپاردەکان .