بەغداد/ INA
فەرمانگەی لێکۆلێنەوە لە دەستەی دەستپاکی، لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، کە ئاماژەی بەوەداوە:- کە تیمێکی تایبەت بە لێکۆڵینەوەی فەرمانگەی دەستەکە لە بابل،توانیان گەندەلیەک بە بڕی (21,000,000) ملیۆن دینار ئاشکرابکات ، لە تاقیگایەکی سەربە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە پارێزگاکە،ئەو پارەیەی لە کۆمپانیای بەڵێندەرەوە وەرگیراوە،لەپای پڕۆژەی دروستکردنی "پردەکانی عەشتار"کە کۆمپانیاکە جێبەجێکردووە،کە کەسی بەرپرس لە بەرێوەبەرایتیەکە پارەکەی بۆ هەژماری تایبەتی خۆی هەڵیانگرتووە بەبێ ئەوەی هیچ تۆمارکردنێک،لەو بڕە پارە و داهاتانە بۆ حسابی دەوڵەت گەرابێتەوە .
دەزگاکە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشی خستۆتەروو : کە تۆمەتبار خۆی وەک سەرپەرشتیاری پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانەیەکی نمونەیی لە پارێزگاکەدا دەستنیشانکردووە بەپێی نوسراوێک کە واژۆی خۆی لەسەرە، ئەوە جگە لەوەی ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی بەکرێ گرتووە بۆ سوودی ئەو کۆمپانیایەی کە پڕۆژەی قوتابخانەکە جێبەجێ دەکات بە بڕی هەزار دۆلاری مانگانە کە لەو کۆمپانیایە وەریگرتووە.
هەروەک تیمەکە :-حاڵەتێکی دەستکاریکردن و ساختەکارییان ئاشکراکردووە لە بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرە لە بابل کە ڕێکارەکانی تایبەت بووە بە گواستنەوەی خاوەندارێتی موڵکێک و دەستکاریکردنی ناوی خاوەن ڕاستەقینە و گواستنەوەی خاوەندارێتی موڵکەکە بۆ کەسێکی تر ، سەرەڕای ئەوەی کە موڵکەکە گۆڕدراوە بۆ زەوی نیشتەجێبوون لە بەرامبەر بڕە پارەیەکدا، کە وەک بەرتیل دراوە بە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەکە،لە بەرامبەر رایکردنی ئەوکارە ساختەکاریدا.