بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"مەزهەر محەمەد ساڵح" ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکی حکومەت،پێشنیارێکی بۆ کاراکردنی یاسای دژە قۆرخکاری کرد ، کە لە ساڵی 2010 یاساکە هەیە و پێویستە چالاک بکرێت بۆ ڕێگریکردن لە کۆنترۆڵکردنی نرخەکان، ووتیشی بازاڕی تاریک زاڵە بەسەر زیاتر لە 60٪ی چالاکییەکانی کەرتی تایبەتدا.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- بازاڕی عێراق بەدەست دیاردەیەکەوە دەناڵێنێت کە پێی دەوترێت کەموکوری بازاڕ، کە تێیدا ئاستی دابینکردنی کەلوپەل و خزمەتگوزارییە بەردەستەکان بەس نین بۆ دابینکردنی پێداویستی و خواستی بەکاربەران، بەو پێیەی ڕێژەیەک لە خواستی دابینکردوە ،کە ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی نرخەکان کە سەقامگیری ئابووری لەدەست دەدات و دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی قۆرخکارییەکی مەترسیدار.
ڕاشیگەیاند :- بازاڕی تێگەڵە یان کە بە نافەرمی پێناسەکراو زیاتر لە 60%ی چالاکییەکانی کەرتی تایبەت زاڵە بەسەریدا ، هەروەک دیاردەیەک کە مەترسی لەسەر سەقامگیری نرخ دروست دەکات و دەبێتە هۆی پشێوی لە ڕێکخستنی عەمبارکردن و کوالێتی دابینکردن دروستدەکات و هەروەها سەرهەڵدانی خێرای کەرتی تایبەت لە قۆرخکارییەکان دێتە ئاراوە کە زیانێکی زۆر بە ڕێکخستنی ژیانی ئابووری دەگەیەنێت.
لە درێژەی قسەکانیدا ئەو راوێژکارەی سەرۆک وەزیران وتی:ئەنجوومەنی نوێنەران لە ساڵی 2010 دا ،(یاسای کێبڕکێ و ڕێگریکردن لە قۆرخکاری) ژمارە ١٤ی پەسەند کرد،کە ئامانجی لێی ڕێکخستنی کێبڕکێ و ڕێگریکردنە لە پراکتیزەکردنی قۆرخکارییەکان کە زیان بە کۆمەڵگا دەگەیەنن لەلایەن وەبەرهێنەران و بازرگانەکان و کەسانی دیکە لە سەرجەم چالاکییە ئابوورییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد:-یاساکە ڕێڕەوی خۆی لە جێبەجێکردندا نەگرتەبەر بەهۆی کاریگەرییە مەترسیدارەکانی لیبرالیزمی بازرگانی،و بازاڕی بازرگانی ڕێکنەخراو، و لەدەستدانی زۆرێک لە مەرجەکانی لەلایەن دامەزراوەکانی بازاڕەوە، بەتایبەتی ڕێکخستنی فراوانی کۆمپانیا بازرگانییەکان کە یاساکە جەخت لەسەر دەستە بەرکردنی ئازادی کێبڕکێ و ڕێگریکردن لە قۆرخکاری لە بازاڕەکاندا دەکاتەوە،و دروستکردنی هاندەرێک بۆ کەمکردنەوەی تێچوون و نرخ و باشترکردنی کوالیت لە پێوەندی لەگەڵ کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشکراوەکاندا ، کە دەبێتە هۆی هاندان و گەشەپێدانی تایبەت لە کەرتی گشتی بۆ پشتگیریکردن لە ئابووری نیشتمانی و کاڵا و خزمەتگوزارییەکان.