بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەك شەممە، وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: کۆی گشتی ئەو کەسانەی کە لە سودانەوە تا ئێستا گەرێندراونەتەوە 595 کەسن، کە بە سێ گەشتی ئاسمانی گەرێندراونەتەوە .
"ئەحمەد سەحاف "وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- کۆی گشتی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا گەرێندراونەتەوە ، بە سێ گەشت گەیشتووەتە 595 کەس ، هەروەک لەنێو ئەو فرۆکەی کە تایبەت بووە بە گواستنەوەی کۆمەڵگەی عێراقی ، 165 کەسی تریشی گواستۆتەوە کە پێکهاتبوون لە دەیان سودانی و سوری .