قوباد تالەبانی مەرزی شوشمێ بەسەردەکاتەوە

ناوخۆ
  • 18-06-2023, 17:20
  • +A -A

    هەولێر/ INA 
    ئەمڕۆ یەکشەممە قۆباد تالەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان،ڕایگەیاند بەم نزیکانە مەرزی شوشمێ بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە.

    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە ،لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەرزی شوشمێی بەسەر کردەوە و رایگەیاند بەم نزیکانە مەرزەکە بە فەرمی بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە و ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر بووژانەوەی ئابوری هەڵەبجە و هەورامان.
    قوباد تاڵەبانی لە سەردانەکەیدا ( ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢۳) دوای ئەوەی بە وردی لە کێشە و گرفتەکانی مەرزەکەی کۆڵییەوە، ئاماژەی بە کۆبوونەوەی هەفتەیەک لەمەوبەری خۆی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق کرد کە بڕیارە بە هەماهەنگی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ کاربکرێت بۆ فراوانترکردنی مەرزی شوشمێ لە سنوری تەوێڵە.
    هەر لە چوارچێوەی فراوانکردنی مەرزەکەدا، لە ماوەیەکی نزیکدا گەشتیاران دەتوانن بە فەرمی بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لەنێوان هەرێم و ئێراندا هاتووچۆ بکەن. ئەمەش یارمەتیدەردەبێت لە بوژانەوەی زیاتری ئابوری و گەشەکردنی کەرتی گەشتوگوزاری لە پارێزگای هەڵەبجە.