فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان هەنگاوێکی نوێ بۆ سنووردارکردنی چەک و کۆنترۆڵکردنی ململانێی خێڵەکان دەگرێتەبەر

ئەمنی
  • 18-06-2023, 17:17
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕێکارە نوێیەکانی بۆ سنووردارکردن و کۆنترۆڵکردنی دیاردەی چەکداری لە ململانێی خێڵەکی خستەروو ، هاوکات جەخت لەسەر پلانێکی نوێی لەسەر بنەمای بەسیستەماتیکردن بە ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەکاتەوە . 
    لیوا"تەحسین خەفاجی" وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەگەڵ وەزارەت و هێزە ئەمنییەکان کاردەکات بۆ سنووردارکردنی دیاردەی چەک داری و کاردەکەن کە چەک تەنها بەدەست دەوڵەتەوە بێت. 
    راشیگەیاند : کە بە ڕێنمایی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان جەخت لەسەر پێویستی وەستاندنی ئەم دیاردەیە دەکاتەوە ، لە چوارچێوەی پلانێکی سیستماتیکدا بە هاوکاریی لەگەڵ وەزارەتەکان و کەسایەتییە دیارەکان و شێخی عەشیرەتەکان بۆ سنووردارکردنی دیاردەی چەکداری، نابێت چەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بێت ، هەروەها چالاککردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەر کەسێک کە چەک هەڵبگرێت و بەکاری بێنێت . 
    لە درێژەی قسەکانیدا خەفاجی وتی: ئەم ڕێکارانە ڕێگریکردن لە تەقەکردن لە بۆنە ئاینی و نیشتمانییەکانیشدا دەگرێتەوە.