بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕێنماییەكانی سەبارەت بە تەواوكردنی پڕۆژەی نەخۆشخانەی شەعب لە بەغدا دەركرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی حكومەت لە ڕاگەیەندراوێكدا كە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومنی وەزیران سەردانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆ پڕۆژەی نەخۆشخانەی گشتی شەعب لە دیوی ڕەسافەی پایتەخت لە بەغدا و كورتەیەك لە پەرەپێدانی قۆناغەكانی تەواوكردنی پڕۆژەكە ئاگاداركرایەوە، كە یەكێكە لە پڕۆژە دواكەوتووەكان، بەو پێیەی لە ساڵی 2013 كاركردن لەسەری دەستیپێكرد و بۆ چەند ساڵێك ڕاگیرا.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆكی حكومەت بە سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەك لە شوێنی پڕۆژەكە بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و پارێزگاری بەغدا و ئەندازیاری نیشتەجێ و نوێنەرانی كۆمپانیای جێبەجێكار بۆ گفتوگۆكردن لەسەر مەرجەكانی پڕۆژەكە زۆرترین لەسەر بوەستن و كێشە دیارەكانی بەردەمی و ئاراستەكردنیان بۆ چارەسەركردن.
سەرۆكی حكومەت جەختیكردەوە : پابەندبوون بە ڕێنماییەكان نەكرێتە پاساوێك بۆ ڕێگریكردن لە دەستكەوت و دەرچەیەك بۆ بەردەوامیی گەندەڵی لە ڕێگەی دواكەوتنی پڕۆژەكانەوە، ڕێنماییشیكرد لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدرێت بە سەرپەرشتی وەزیری تەندروستی و ئەندامێتی پارێزگار و بەرپرسانی وەزارەتی پلاندانان، بۆ یەكلاكردنەوەی سەرجەم كەلوپەل و فەرمانی یەدەگ بۆ پڕۆژەی نەخۆشخانەی گشتی شەعب و نەخۆشخانە دواكەوتووەكان، بۆ ئەوەی بە زووترین كات بچنە خزمەتەوە.
سەرۆك وەزیران ئاڕاستەی پێویستی پابەندبوون بەو كاتانەی پەیوەستن بە جێبەجێكردنەوە، هەروەها بۆ ئەوەی نوێنەرانی وەزارەتی تەندروستی بەدرێژایی ڕۆژ لە پرۆژەكەدا ئامادەبن بۆ بەدواداچوون بۆ بچووكترین وردەكاریی تێیدا و دڵنیایی دا بە كۆمپانیای جێبەجێكار كە ئەو بە شێوەیەكی شەخسی بەدواداچوون بۆ هێڵە كاتییەكان دەكات بۆ قۆناغەكانی تەواوكردن.
ناوبراو ڕێنمایی تیمی بەدواداچوون دەكات كە ڕاپۆرتی بەپەلە لەسەر هۆكارەكانی دواكەوتن و وەستان لە جومگە گرنگەكانی پڕۆژەكان پێشكەش بكەن، بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر وپاڵنانی كارەكان بەرەو پێشكەوتن و وەرگرتنی ڕاسپاردەی پێویست كە پێویستی بە بڕیاری خێرا هەیە سەبارەت بەو پڕۆژانە.
سەرۆكی حكوومەت گەشتی بە بەشی نەخۆشخانە تایبەتمەندەكان كرد كە لە چەند نهۆمێك پێكهاتوون، هەروەها كلینیكی ڕاوێژكاری و تیشك و تاقیگ و بەشی شۆردنی خوێن و فیزیۆتراپی و بۆ ئەوەی لەسەر ئەو بڕگانە بوەستن كە پێویستیان بە ڕەزامەندی و چارەسەری بەپەلە هەیە، ئاڕاستە كرا بۆ لابردنی ئاستەنگە ڕۆتینییەكان و ئەوەی بگرن پێویستە بۆ تەواوكردنی نەخۆشخانەكە.
كارەكانی نەخۆشخانەكە شاهیدی كۆی گشتی ڕێژەی تەواوبوونی زیاتر لە 70%یە دوای دەستپێكردنەوەی دەوام، ئەمەش بە پشتبەستن بە ڕێنماییە بەردەوامەكانی سەرۆك وەزیران لە چارەسەركردنی دۆسیەی پڕۆژەكانی نەخۆشخانە دواكەوتووەكان، كە لە بەرنامەی حكومەت و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریدا ئەولەویەتیان پێدراوە پلانەكان.
[spoiler][/spoiler]