بەغدا - INA- ویسام مەلا
ئەمڕۆ یەكشەممە یەكێتی پیشەسازییەكانی عێراق ئاشكرای كرد كە لێكۆڵینەوەیەكی تەواو پێشكەش بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كردووە سەبارەت بە دووبارە دەستپێكردنەوەی كارگە داخراوەكان، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە دەستیكردووە بە وەرگرتنی داواكاری وەبەرهێنان بۆ هەندێك كارگە.
سەرۆكی یەكێتییەپیشەسازییەكانی عێراق عادل عەگاب بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: توێژینەوەیەكی یەكگرتوو پێشكەش بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كرا سەبارەت بە میكانیزمی گەڕانەوەی كارگە داخراوەكان و دەستپێكردنی پڕۆژەی نوێ ئاماژەی بەوەشكرد كە بوونی یاسای تەواو بۆ دامەزراندنی پڕۆژەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : حكومەت جددییە لە دامەزراندنی پڕۆژەكان، بەو پێیەی سەرۆك وەزیران و وەزیرەكان ئارەزووی پیشەسازی عێراق دەكەن و ئاماژەی بەوەشكرد یەكێتی پیشەسازی لە چوارچێوەی بەرنامەی حكومی وەزارەتی پیشەسازی بۆ نۆژەنكردنەوەی كارگەكان بەشدارییان كردووە.
دووپاتیشی كردەوە : ناتوانرێت هەندێك كارگە زیندووبكرێنەوە، چونكە هیچ سوودێكیان نییە، هەروەها پڕۆژەی وەك فۆسفات، ئاسن، گۆگرد و پترۆكیمیایی هەیە كە حكومەت دەتوانێت وەبەرهێنانی تێدا بكات و ئاماژەی بەوەشكرد هەندێك لە كارگەكان دەچنە سەر وەبەرهێنان یان هاوبەشی نێوانیان و كەرتی تایبەت و گشتی بۆ پاراستنی كارمەندان و كارگەكە.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی: لە ڕاستیدا دەستمان كردووە بە وەرگرتنی فەرمان كە زۆرن و ملیارەها دۆلارە بۆ وەبەرهێنان لەو كارگانەدا و ئەمە یەكەمجارە كە جددییەتی حكومەت و بوونی شەفافیەت ئاشكرا دەكات بەبێ ئەوەی بچینە سەر ڕێگای هاتووچۆ.