بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار دووپاتیكردەوە كە هەڵمەتێك بۆ نۆژەنكردنەوەی كڵێساكان لە شاری موسڵ هەیە.
لە ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار كە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە : سەرۆك كۆمار عەبدلەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە شاندی كەنیسەی دێرینی ڕۆژهەڵاتی لە عێراق و جیهاندا كر، بە سەرۆكایەتیی پاتریاكی مار گۆرگیس سێیەم یونان و شاندی یاوەری، كە پێكهاتبوون لە كۆمەڵێك مەتران و قەشەكان و ئاماژەی بەوەشكرد كە ڕەشید لە سەرەتای كۆبوونەوە پیرۆزبایی لەپاتریارك مار گۆرگیسی سێیەم لە یونان كرد بە بۆنەی دەستبەكاربوونی وەك پاتریاكێكی نوێی كەنیسەی دێرینی ڕۆژهەڵاتی لە عێراق و جیهان، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لەسەر ڕێگای گەیشتن بە هاوئاهەنگی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە و یەكخستنی ڕیزەكانی نێوان عێراقییەكان لە ڕێگایەك كە ژیان مسۆگەر بكات و ئازاد و كەرامەت بۆ هەموو هاوڵاتیانی هەموو ئایین و بیروباوەڕەكان.
سەرۆك كۆمار بە پێی ڕاگەیەندراوەكە جەختی كردەوە گرنگی دامەزراندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا كە هۆكارێكی گرنگە بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری و نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی ئابووری و ئاماژەی بەوەش كرد كە لە شاری موسڵ هەڵمەتێك هەیە بۆ نۆژەنكردنەوەی كڵێساكان و گەڕاندنەوەیان بۆ دۆخی پێشوویان.
لای خۆیەوە پاتریارك مار گۆرگیسی سێیەم یونان سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆی بۆ سەرۆك كۆمار دەربڕی بۆ پێشوازی گەرم و پەرۆشی بۆ هەموو عێراقییەكان و هاوكات پێداچوونەوەی بە كارەكانی كڵێساكە كرد لە بەغدا و ستایشی پێشكەوتنی بارودۆخی ئەمنی و شارەكانی بەغدای پایتەخت و باقی پارێزگاكان.