بەغدا - INA
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی حەیدەر حەنون ئەمڕۆ یەكشەممە دووپاتیكردەوە كە گەندەڵی گەورەترین تیرۆرە، جەختی لەسەر پێویستی هەوڵی یەكگرتوو لەلایەن هەمووانەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی.
دەستپاکی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە : ئەمڕۆ حەیدەر حەنون سەرۆكی دەستەی دەستپاكی پێشوازی لە سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆر لیوا عەبدولوەهاب ساعدی لە بارەگای دەستەكە.
حەنون بەگوێرەی بەیاننامەكە جەختی لەوە كردووەتەوە پێویستی یەكگرتوویی هەموو لایەنەكان، چ سەربازی، ئەمنی، سیاسی یان كۆمەڵایەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاككردنەوەی دامودەزگاكانی دەوڵەت لە چنگییان و گەندەڵی بە گەورەترین تیرۆر وەسفكرد، كە پێویستی بە هەڵمەتی چالاكییە فەرمی و كۆمەڵایەتییەكان هەیە بۆ ڕاگرتنی، وەك چۆن هەمووان وەستابوون بۆ ڕووبەڕووی پەتای كۆرۆنا و تیرۆر.
ناوبراو ستایشی كارمەندانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر (پلەدار و كەسەكان) و ڕۆڵی گەورەی ئەوانی لە وەستانەوە بەرامبەر گروپە تاوانبارەكان بەرز نرخاند، ئەو قوربانییە زەبەلاح و خوێنە پاكەی كە لە بەرگریكردن لە نیشتمان و ژیانی عێراقییەكان لە هەمووان دایانن بەرز نرخاند .
جەختی لەوە كردەوە : پشتیوانی بۆ هەموو دەزگا ئەمنییەكان و سەربازییەكان بۆ جێبەجێكردنی ئەركی خۆیان بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی وڵات و بەرپەرچدانەوەی هێرشە دەرەكییەكان.
لای خۆیەوە سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆر لیوا عەبدولوەهاب ساعدی ئاماژەی بەوەدا كە دەزگاكە بەتوندی پاڵپشتی ڕێوشوێنەكانی دەسەڵات دەكات كە ئامانج لێی سنوورداركردنی گەندەڵكاران و دەستكاریكردنی دامودەزگاكانی دەوڵەتە، گەندەڵیی بە بەدەستكاری لەقەڵەمدا ئەو بنەمایەی كە تیرۆر لێیەوە سەرچاوەی گرتووە.
جەختیشی كردەوە : دەرگای دەزگاكە كراوەیە بۆ لێكۆڵەرانی كۆمسیۆن بۆ هەر ڕێوشوێنێك كە دەتوانرێت بگیرێتەبەر سەبارەت بە گومانی گەندەڵی یان بەفیڕۆدانی پارەی گشتی.