بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی دەرەوە گەراندنەوەی 161 عێراقی لە سودان ڕاگەیاند.
وتەبێژی وەزارەتەكە ئەحمەد سەحاف لە بەیاننامەیەكدا كە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە: سێیەم فڕۆكە كە بۆ گەراندنەوەی هاووڵاتییانی عێراقی لە بەندەری سودان دیاری كراوە و ئێستا بەرەو بەغدا بەڕێكەوتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە فرۆكەكە (161) سەرنشینی هەڵگرتووە.
جێگای سەرنجە وەزارەتی دەرەوە هەڵسانی فڕۆكەی تایبەت بە گەراندنەوەی ڕەوەندی عێراقی لە سودان ڕایگەیاند .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەحمەد سەحاف لە ڕاگەیندڕاوێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند : لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی و بەپێی بەدواداچوونەكانی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن بەرپرسی ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرپەرچدانەوەی دیپلۆماسی فریاگوزاری،ئەو فڕۆكەكەی تایبەت کە دابینکردراوە بۆ گەڕاندنەوەی ڕەوەندی عێراقی لە سودان لە بنكەی ئاسمانی شەهید محەمەد عەلا بەرەو فڕۆكەخانەی پۆرت سودان كە دەكەوێتە باكووری ڕۆژهەڵاتی سودان دەستی بە جۆلە کرد.