دەزگای هەواڵگری دەستگیركردنی والی تەلەعفەری ڕاگەیەند

ئەمنی
  • 18-06-2023, 13:56
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی والی تەلەعفەری ڕاگەیاند.
    شانەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە کۆپیەکی بۆئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە: مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ لە ڕێگەی زانیاریی هەواڵگری دروست و هاوكاری هاووڵاتیان توانیویانە ئەو بەناو والیە دەستگیر بكەن لە تەلەعفەر لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا كە لەناو پارێزگای بەغدا ئەنجامدرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بەڵگەنامەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە تۆمەتبارەكە لە كاتی شەڕەكان زۆرترین پێگەی تیرۆریستی لەناو پارێزگای نەینەوا كاری كردووە، هەروەها لە بەناو ئاسایشی قەزای حەدیدییەش كاری كردووە و تا ئێستاش چالاكییە تیرۆریستییەكانی خۆی پراكتیزە دەكات بە بەدواداچوون بۆ شانە خەوتووەكان لە پشتێنەی باكووری بەغدا.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : تۆمەتباری داواكراو بەپێی بڕگەكانی مادەی چوارەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ڕەوانەی لایەنی لێكۆڵەری تایبەتمەند كراوە.