وەزیری بەرگری گەیشتە پارێزگای بەسڕە

ئەمنی
  • 18-06-2023, 13:46
  • +A -A

    بەسڕە -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری بەرگری سابت محەمەد عەباسی گەیشتە پارێزگای بەسڕە.
    وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەكدا كە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە  رایگەیاند : كە سابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگری گەیشتە پارێزگای بەسڕە، بە یاوەری جێگری سەرۆكی ئەركانی سوپا بۆ ئۆپەراسیۆنەكان و فەرماندە لە هێزە زەمینییەكان.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئامانجی سەردانەكە پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنی پارێزگاكە و بەدواداچوونە بۆ ئەو یەكە سەربازییانەی كە لە چوارچێوەی كەرتەكانی بەرپرسیارێتی خۆیاندا جێگیركراون.