سەرۆك كۆمار: نزیكەی 600 هەزار ئاوارە لە بارودۆخێكی سەختدا دەژین

سیاسی
  • 18-06-2023, 12:38
  • +A -A

    بەغدا -   INA
    سەرۆك كۆمار عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ یەكشە ددووپاتیكردەوە كە نزیكەی 600 هەزار ئاوارە لە بارودۆخێكی سەختدا ژیان بەسەر دەبەن.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: كە سەرۆك كۆمار عەبدلەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ یەك شەممە لە كۆشكی بەغدا پێشوازی یاریدەدەرەی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، وبەڕێوەبەری ئۆفیسی هەرێمی بۆ وڵاتانی عەرەبی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گەشەپێدان، عەبدوڵڵا عەبدلڕەزاق دەرداری و شاندی یاوەری كرد.
    سەرۆك كۆماری جەختی لە گرنگی پەیوەندی هەبوونی نێوان عێراق و نەتەوە یەكگرتوەكان لەرێگەی دەزگا تایبەتمەندەكانی كردەوە وتیشكی خستە سەر پێوویستی بەهێزكردن وپەرەپێدانی ئەو پەیوەندیانە بۆ گەیشتن بە ئامانجە خوازراوەكان لە پاڵپشتكردنیعێراق و بەشێوەیەك هاوكاربێت لەچارەسەركردن وكێشەكانی پەیوەست بە ئاوارەكان و بەرەوپێشبردنی ئابووری و گەشەپێدان لە وڵاتەكەدا.
    جەختیشیكردەوە گرنگی دەستپێكردنی كاری ڕاستەقینە و خستنەڕووی ئەنجامە بەرجەستە لە دۆسیەی ئاوارەكاندا، ئاماژەی بەوەدا كە نزیكەی (600) هەزار ئاوارە هەن لە بارودۆخێكی زۆر ئاڵۆز و سەختدا دەژین و هیچ شتێكیان بۆ دابین نەكراوە لەسەر زەوی و ئەم دۆسیە دەبێت بە گەڕانەوەیان بۆ ناوچەی نیشتەجێبوونیان تەواو بكرێت، ئاماژە بە بوونی توانا نیشتمانییەكانی ئەندازیاران و هێزی مرۆیی كە دەتوانرێت لە ڕێگەی هاوكاری لەگەڵ ڕێكخراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لەم ڕووەوە بەكاربهێنرێت.
    سەرۆك كۆمار داوای لە شاندەكە كرد كە سەردانی وەزارەتەكانی سەرچاوەكانی ئاو، كشتوكاڵ، كارەبا، و ناوچە هۆڕەكانی باشووری وڵات بكەن و پێداویستییە پێویستەكان ببینن و ئاڵوگۆڕی دیدگا و بیرۆكە و ئەزموونەكان بكەن بۆ باشتركردنی واقیعی،هەروەها دەستی خستە سەر قەیرانی ئاو كە عێراق پێیدا تێدەپەڕێت بەهۆی سیاسەتی ئاوی وڵاتانی دراوسێ و نەبوونی بەڕێوەبردنی كاریگەرانەی دۆسیەی ئاو و گواستنەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا.
    لە بەرامبەردا یاریدەدەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان پابەندبوونی نەتەوە یەكگرتووەكانی بە گرنگیدان بە هۆڕەكان و دۆسیەكانی دیكە دەربڕی، جەختی لەوە كردەوە كە سەردانەكەی داهاتووی دیدێكی نوێ لەخۆدەگرێت كە پەیوەستە بە جێبەجێكردن و دەستكەوتەوە.
    دەرداری ستایشی ئەو پێشهاتە ئەرێنییانەی كرد كە عێراق شاهیدییە، بەتایبەتی لە سەقامگیركردنی دۆخی ئەمنی و گەڕاندنەوەی ڕۆڵی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و دووپاتیكردەوە پشتیوانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق لە بوارەكانی بەڕێوەبردنی ئاو، ڕاهێنان، توێژینەوە، وزە، و هاندانی وەبەرهێنان.