بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ هەفتەی ئێستا ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بەرزبوونەوەی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی نوێی پلەكانی گەرما دەكات.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی دووشەممە لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا ڕوون دەبێت و هەروەها بای باكووری ڕۆژئاوا سووكە بۆ مامناوەند،لەگەڵ خێرایی لە (10-20) كم/كاتژمێر دەبێت و چالاكە لە بەشەكانی ڕۆژهەڵات بۆ (30-40).كم/كاتژمێر كە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز لە هەندێك شوێن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور و لە ناوچەی باكوور، بای باكووری ڕۆژئاوا بەرز دەبێتەوە سووك بۆ مامناوەند دەبێت بە خێرایی (20-30) كم/كاتژمێر و لە كاتێكدا پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرتاسەری وڵات.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە دەڤەری ناوەڕاست، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باكور و باشووریش روون دەبێت، هەروەها بۆ پلەكانی گەرما كە هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور و كەمێك لە بەشی باكووری وڵات كەم دەبێتەوە.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : كەش و هەوای وڵات لە ڕۆژی چوارشەممەدا ڕوون دەبێت و هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەی ناوەڕاست و كەمێك بەرزتر دەبن لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی باكور و باشووری وڵات.
ئاماژەی بەوەشكرد :كەشوهەوای وڵات بۆ پێنجشەممەی داهاتوو ڕوون دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك لە ڕۆژی پێشوو بەرز دەبنەوە لە سەرتاسەری وڵات.