دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی فراوان لە نەینەوا

ئەمنی
  • 18-06-2023, 11:41
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوای هێزەكانی حەشدی شەعبی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی بەرفراوان لە نەینەوا ڕاگەیاند.
    بەیاننامەیەكی سەركردایەتی كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سەركردایەتی بە نوێنەرایەتی لیواكانی 21-25-44-60، لە چوار میحوەرەوە دەستی بە ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی فراوان كردووە كە لە دوورگەی حەزەر دەستیپێكردووە تا سنووری جیاكەرەوە لەگەڵ سەركردایەتییەكانی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین و ئۆپەراسیۆنەكانی ئەلجەزیرە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكە وشككردنەوەی سەرچاوەكانی تیرۆر و سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیرییە.