بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی بەرفراوان لە ڕۆژئاوای ئەنبار ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەكدا كە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە ،فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار قاسم موسڵح وتی: هێزە ئەمنییەكان و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار لەگەڵ هێزەكانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانیان ئەنجامدا كە شەش لایەنە ناوچەكانی ڕۆژئاوای پارێزگاكە و كەرتی سنووری لەگەڵ سوریا و ئوردن و سعودیەیان كردە ئامانج .
ئاماژەی بەوەشكرد : ئۆپەراسیۆنەكە بەپێی ئامانجی دیاریكراو لە شەش میحوەرەوە بەردەوامە و بۆ چەند ڕۆژێك بەردەوام دەبێت، ئاماژەی بەوەشكرد هەماهەنگییەكی زۆر لەنێوان سەرجەم یەكەكاندا هەیە.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : ڕۆژی یەكەم شایەتحاڵی دەستپێكردنی میحوەری یەكەم بوو كە هێزێكی لە لیوای 55 لە حەشد لەخۆگرتبوو، بە هاوبەشی لەگەڵ فیرقەی 5 لە سوپا و لیوای 6 لە پۆلیسی سنوور، لە كاتێكدا پێنج میحوەرەكەی دیكەش لە سنووری حەشد بوون لە نێوان لیواكانی 13، 17، 18، 19 و 45 دابەشكرابوون.