بەبەڵگە، ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران سەبارەت بە پاكێجی ئاسانكاری كاری ڕۆژنامەوانی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

سیاسی
  • 18-06-2023, 10:55
  • +A -A

    بەغدا - INA
    نوسینگەی سەرۆك وەزیران ڕێنمایی سەرجەم وەزارەتەكان و سەرجەم پارێزگاكان و سەرجەم ئەو دەزگا و ئۆرگانانەی كە پەیوەندییان بە وەزارەتێكەوە نییە، بۆ جێبەجێكردنی پاكێجی كارئاسانی كاری ڕۆژنامەوانی كە دوێنێ لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕاگەیەندرا.
    جێگای سەرنجە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕێنمایی دەركردنی پاكێجێك لە ڕێوشوێنی خۆیانە و ڕێنمایی بۆ پشتیوانی لە ڕۆژنامەنوسان و دەزگاكانی ڕاگەیاندنی عێراقی بەبۆنەی 154هەمین ڕۆژی نیشتمانی بۆ ڕۆژنامەگەری عێراقی.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : سەرۆكوەزیران ڕێنمایی سەرجەم وەزارەت و پارێزگاكان و ئۆرگانەكانی نەبەستراو بە وەزارەتێكەوە كردووە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان و دابینكردنی ئاسانكاری پێویست بۆ كادیرانی ڕۆژنامەگەری و میدیایی كە مۆڵەتی فەرمییان لە دەسەڵاتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان هەیە بەپێی یاسا.
    هەروەها سەرۆكی حكومەت ڕێنمایی لایەنە پەیوەندیدارەكانی كرد كە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بە دامودەزگاكانی ڕاگەیاندن بە نرخێكی پاڵپشتیكراو دابین بكەن، هەروەها پێداچوونەوە بە گواستنەوە داراییەكانی ڕاگەیاندن سەبارەت بە كەناڵەكانی (سەتەلایت) و فەرمانگەكانی ڕاگەیاندن بكەن بە شێوەیەك كە خزمەت بە واقیعی ڕاگەیاندن بكات لە عێراق لەسەر بنەمای یاسا و ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی عێراق چاودێری گواستنەوەی دەرەكی.
    بە ئامانجی ئاسانكاری بۆ ڕێكارەكانی جوڵەی كادیرانی ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن كە مۆڵەتی فەرمییان هەیە، سەرۆك وەزیران ڕێنمایی سەرجەم بازگەكان و مەفرەزە ئەمنییەكانی جێگیركراوی نێوان سەرجەم پارێزگاكان كرد بۆ ئەوەی ئەمە جێبەجێ بكەن، ڕێنماییشی كرد كە ئاسانكاری پێویست دابین بكەن و مامەڵەی زیاتر بكەن بە ئاسانی لەگەڵ تێپەڕبوونی كادیرانی ڕۆژنامەنووسان و فەرمانبەرانی فەرمانگەكانی ڕاگەیاندن و ئامێرە تایبەتەكانیان لە فڕۆكەخانەكانی عێراق، هەروەها ئاسانكاری بۆ پێدانی ڤیزەی چوونە ژوورەوە بەو ڕۆژنامەنووسانەی كە لە فەرمانگە و كەناڵەكانی ڕاگەیاندن كاردەكەن و ئاسانكاری بۆ ڕێكارەكانی مانەوەیان لە عێراق بەپێی یاسای نیشتەجێبوونی بیانییەكان ژمارە (76)ی ساڵی 2017.
    لەبواری پاڵپشتی بەردەوامیشدا سەرۆكی حكومەت ئاڕاستەی كردووە بەپێی بەیاننامەكە ئاسانكاری بۆ تەواوكردنی مامەڵەی ئاسایشی كۆمەڵایەتی بۆ ئەو كادیرە ڕۆژنامەوانیانەی لە دامودەزگا جیاجیاكانی ڕاگەیاندن كاردەكەن، ئاڕاستەی سەرلەنوێ چاوخشاندنەوە بەو ڕسوماتە ئاو و كارەبایەدا بكرێتەوە كە بەسەر ئۆفیسەكانی كەناڵە میدیاییەكاندا سەپێنراوە و هەروەها كرێی سووتەمەنی مۆلیدەكان.