بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، کوشتنی ژمارەیەک تیرۆریستان و وێرانکردنی حەشارگەیەکیشی لە باکووری بەغدا ڕاگەیاند.
شانەکە لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- لە درێژەی هەڵمەتەکانی گەران و بەدواداچوون بۆ گروپە تیرۆریستییەکانی داعش، و بەپێی زانیاریی دروست و بەدواداچوون لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانییەوە،بە سەرپەرشتی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، هێزەکانی ئاسمانی بە فڕۆکەی ( F16 ) هێرشێکی ئاسمانی سەرکەوتوویان لە باکووری بەغدا ئەنجامدا .
شانەکە ڕاشیگەیاندوە" کە ئۆپەراسیۆنەکە بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک تیرۆریست و لەناوبردنی مۆڵگەو شوێنی مانەوە کە لەلایەن ئەم گروپە تیرۆریستییەوە بەکارهێنراون.