بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بەرگری رایگەیاند کە ئەوان چاوەڕوانی ڕێنماییەکانن دوای پەسەند کردنی بودجە بۆ کردنەوەی دەرگای خۆبەخشی لە م ساڵەدا، هاوکات ئاماژە بە پێویستی خوێنی نوێ دەکات بۆ نیشاندانی وزەی گەنجان لە دامەزراوە سەربازییەکاندا.
لیوا "یەحیا ڕەسووڵ" وتەبێژی وەزارەت،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەت چاوەڕێی ڕێنماییەکانی بودجە دەکات بۆ ئەوەی دەرگای خۆبەخشی سەربازی لەم ساڵدا بکاتەوە، هەروەک لە ئەگەری دابینکردنی پلەی وەزیفی و هەروەها خۆبەخشی لە ڕیزەکانی سوپای عێراق ، ئەوا لە ماڵپەڕەکانی وەزارەتی بەرگری بە فەرمی بڵاو دەکرێتەوە .
راشیگەیاند : وەزارەتی بەرگری ساڵانە پێویستی بە خوێن و گەنجی نوێ هەیە بۆ سوود وەرگرتن لە وزەی گەنجان لە دامەزراوە سەربازییەکان .
ئاماژەی بەوەشکرد: فەرماندەیی باڵای سەربازی رێژەی پێویستی بە ژمارە دیاری دەکات.
لە درێژەی قسەکانیدا "یەحیا ڕەسووڵ " وتی : گرنگە خوێن و گەنجی نوێ بۆ دامەزراوە سەربازییەکە دابین بکرێت کە توانای وەرگرتنی ئەرکی بەرپرسیارێتی و ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێنانی هەبێت کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری و جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپاوە ئامادە دەکرێن بۆ مەشق و ڕاهێنان بەپێی پرۆگرامی مۆدێرن کە هاوسەنگ بێت لەگەڵ گەشەی سەربازی لەناو وڵاتانی جیهاندا .
سەبارەت بە ئەگەری خانەنشینکردنی بەشێک لەو سەربازانەی تەمەنیان گەورە بووە.
ڕەسوڵ ووتیشی : کاتێک خوێنی نوێ لە گەنجان دەچێتە ناو دامەزراوەی سەربازییەکانەوە ، داماڵین لە ناو هێزەکان دەست پێدەکات بە خانەنشینکردنیانی ئەو کەسانەی ، کە تەمەنی یاساییان تەواو کردوە بە پێدانی ئیمتیازاتی خانەنشینی بەپێی ڕێنماییەکانی بودجەیە.