وەزارەتی پلاندانان هەوڵێکی حکومەت لەبارەی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووان ئاشکرادەکات

ناوخۆ
  • 17-06-2023, 20:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی پلاندان ، هەوڵێکی حکومەتی بۆ کاراکردنی ڕۆڵی کەرتی تایبەت لە گەشەپێدان و دابینکردنی هەلی کار بۆ دەرچووان ئاشکراکرد . 
    "عەبدولزەهرا هنداوی" وتەبێژی وەزارەتی پلاندان بە ئەژانسی هەواڵی عێراقی ‏ (INA) ڕاگەیاند:- پرسی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووان لە چوارچێوەی کارەکانی حکومەتدایە ، بۆ ئەم مەبەستەش هەوڵێك لە ئارادایە بۆ چالاککردن و پەرەپێدانی ڕۆڵی کەرتی تایبەت ، کە ئامانج لێێ ڕەخساندنی هەلی کارە.
    راشیگەیاند : کە ساڵانە هەزاران خوێندکار کە خوێندن تەواو دەکەن ، پێویستیان بە بازاڕی کار هەیە ،ئەوە جگە لە خوێندکارانی دیکە کە خوێندنیان تەواو نەکردوەو تەمەنیان لەسەرووی 18 ساڵەو پێویستیان بە هەلی کار هەیە،بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە حکومەت بەرنامەیەکی هەیە بۆ کاراکردن و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت، بەشێوەیەک کە توانای دەستەبەرکردنی هێزی کار و درووستکردنی هەلی کار زیاتری هەبێت لەوەی پێویستە . 
    هنداوی ووتیشی:- ئەنجوومەنێک بۆ گەشەپێدانی کەرتی تایبەت پێکهێنراوە،کە ئەم ئەنجومەنەش لە ئێستادا وەزیری پلاندانان سەرۆکایەتی دەکات چەند ئەندامێکیشی لەخۆ گرتەو کە نوێنەریەتی و پسپۆرە جیاوازەکانی ئابوری لە ژێر کەرتی تایبەتدا دەگرێتەوە. 
    هەروەک ووتتشی : ئەگەر کەرتی تایبەت بەم شێوەیە چالاک بکرێت، بەدڵنیاییەوە دەبێتە هاوبەشێکی ڕاستەقینە کە توانای پێدانی چەندین دەرفەتی کاری هەیە و هێزی کار بۆ کەسی کارخواز دەستەبەردەکات .