بەغداد - INA
وەزیری بازرگانی ئەسیر داود غرێری، ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند: وەرزی ئێستا لە بەرهەمی گەنمدا خۆژێنی بەدەستهێناوە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری بازرگانی مەیدانی پشكنینی بۆ شوێنەكانی بەبازاڕكردن لە كەركوك كرد و لەگەڵ ژمارەیەك جووتیار كۆبووەوە بۆ زانینی هۆكارەكانی ئەو قەرەباڵغیەی لە پرۆسەی وەرگرتنی بڕی بازاڕكراودا.
وەزیری بازرگانی جەختیكردەوە: هەموو ئاستەنگەكان تێدەپەڕێنین بە وەرگرتنی هەموو ئەو بڕە لە گەنم و كەمكردنەوەی قەرەباڵغی و ڕێكخستنی پرۆسەی چونەژورەوەی ئۆتۆمبێلی بازرگانان.
دووپاتیكردەوە: وەرزی ئێستا، ستایش بۆ خودا، خۆژێنی بەدەستهێناوە، و كە كۆگاكانی گەنم بەشەخۆراكی ئاردی هاوڵاتیان تا وەرزی داهاتووی بازاڕكردن مسۆگەر دەكەن.
وتیشی: كۆی گشتی بڕی بازاڕكراوی گەنم تا ئێستا بڕی چاوەڕوانكراوی تێپەڕاندووە، لەگەڵ بەردەوامبوونی پرۆسەی بەبازاڕكردن، كە شایەتحاڵی لوتكەی خۆیەتی لە پارێزگاكانی باكوری بەغداد و هەرێم.