بەغداد - INA
بەرپرسی یەكەی ئەزمڕە لە پاڵاوگەی بێجی، محەمەد سەڵاح ڕەجەب، ئەمڕۆ شەممە، ئامادەكارییەكانی بۆ بەرزكردنەوەی توانای كارپێكردنی یەكەكە بۆ بەرهەمهێنانی بەنزین و غازی شل بۆ 100% ڕاگەیاند.
رەجەب لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: یەكەی ئەزمڕە زۆربەی ئامێرە سەرەكییەكانی لە كاتی هێرشی باندە تیرۆریستییەكانی داعشدا زیانیان بەركەوت، وتیشی: رێژەی زیانەكان گەیشتە 50% لە یەكەكەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد: كۆمپانیای پاڵاوگەكانی باكوور، بە هاوكاری كۆمپانیاكانی كەرتی نەوت بە نوێنەرایەتی كۆمپانیای ئامێری ئەندازیاری قورس، و بە پاڵپشتی وەزارەتی نەوت، دەستیكرد بە كەمكردنەوەی زیانەكان و بە ئامادەكردنی داواكاری هاوردە و ناوخۆیی بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی چاككردنەوەی، زۆربەی ئامێرەكانی لەلایەن كۆمپانیای ئامێری ئەندازیاری قورسەوە دابین كرا.
راشیگەیاند: كەرەستەكان بەیەكەوە بەستراون و یەكەكەش لە یەكی مانگی نیسانی ڕابردوودا كەوتۆتە كار، وتیشی: یەكەكە ئامادەكراوە بۆ چالاكییەكانی كاركردن، لە سەرەتای مانگی نیسانی ڕابردووەوە، لە ڕێگەی كارەكانی پاككردنەوە، شۆردنی بۆری، تاقیكردنەوەی ئاو و وشككردنەوە، ئەمە جگە لە ئۆپەراسیۆنەكانی دیكە كە ئامانجیان پاراستنی یاریدەدەری كرێكاری یەكەكەیە.
جەختیشیكردەوە: كاركردنی ڕاستەقینەی یەكەكە لە بیست و پێنجی مانگی نیسانی ڕابردوو دەستیپێكردووە و تاجی سەركەوتنی لەسەر نا و ئامانجی پێویستی بەدەستهێناوە، وتیشی: بەرهەمەكانی یەكەی ئەزمڕە بریتین لە گازوایل و بەنزین و ئۆرتینی مامناوەند، جگە لە غازی شل، هەروەها توانای یەكەكە لە ئێستادا دەگاتە 50%ی توانای دیزاینەكەی.
رەجەب تەئكیدیشیكردەوە: ئەو توانایەی كە لەبەردەستدایە بۆ كارپێكردنی پاڵاوگەی سەڵاح الدین 1-2، و هیوادارە توانای كارپێكردنی یەكەكە بەرزبێتەوە بۆ لەسەدا سەد ئەگەر پاڵاوگەی باكوور كاربكات، وتیشی: لە قۆناغی داهاتوودا، یەكەی ئەزمەرە بە بەرزكردنەوەی ژمارەی ئۆكتان لە لاپەڕەی دووەمی پڕۆژەكەدا پەرەی پێدەدرێت بۆ ئەوەی بگاتە 100%.