بەغدا -INA
ئەمڕۆ شەممە، هێزەکانی حەشدی شەعبی دەستگیرکردنی ئەندامێكی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
ڕاگەینراوی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا ، ڕایگەیاندووە: "بە هەوڵێکی هەواڵگری و بەدواداچوونی ورد، و دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری بەپێی بڕگەکانی مادەی چوارەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ، مەفرەزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن لە هەواڵگیری و یاریدەدەری زانیاری لە دەستەی حەشدی شەعبی - پارێزگاری نەینەوا توانیان تۆمەتبار (ع.م.س) لە شاری موسڵ دەستگیر بکەن، و ئەم تیرۆریستەش لە ڕووی سەربازییەوە لە بەناو (نەینەوا) کاری کردووە)، ڕێوشوێنی پێویست لە دژی گیرا بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی.