بەغداد/ INA نساڕ حاجی
لێژنەی نەوت وگازلەپەرلەمان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە ڕێگا کراوەیە بۆ ڕاستاندنی یاسا پەکخراوەکان کەگرنگترینیان یاسای نەوت وگازە.
ئەندامی لێژنەکە زینب جمعە موسوی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە پاش ڕاستاندنی بودجە دەرگاکان کراوەن بۆ ڕاستاندنی یاسا شۆککراوەکان ، کە گرنگترینیان یاسای نەوت وگازە، کە کێشەکانی نێوان هەرێم وبەغداد چارەسەر دەکات.
موسەوی وتیشی لێژنەی نەوت وگاز کاردەکات بۆ زەمینەسازی بۆ ئەم یاسایە کە بەرەوڕووی دەسوەردانی سیاسی بووەتەوە.
هەروەها ڕوونیشی کردەوەکە هەندێک لایەنی سیاسی هەن کە نایانەوێت کێشە ئابووریەکانی عێڕاق چارەسەرببێت.