بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە فەرماندەیی پۆلیسی فیدڕالی دەستگیركردنی ئەندامێكی داعشی لەبەغدا راگەیاند،ئاماژەیە بۆ ئەوەی تیرۆرستەكە وەك سەربازی بەناوی ویلایەتی نەینەوا كاری دەكرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : یەكەكانی لیوای نۆزدە، فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی توانیان بە هاوبەشی لەگەڵ مەفرەزەكانی هەواڵگری لیواكە یەكێك لە توخمەكانی باندە تیرۆریستییەكانی داعش دەستگیرکرا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئەو تیرۆریستە لە ناوچەی بەناو ویلایەتی نەینەوا وەك چەكدارێك كاری دەكرد، لە باكووری بەغدای پایتەختیش دەستگیركراوە، بەپێی مادەی (4/1)ی تیرۆر فەرمانی دادوەری بۆ دەرچووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : رێوشوێنی یاسایی بەرامبەری گیراوەتەبەر، هەروەها وەك ئامادەكارییەك بۆ دادگاییكردنی و بەدەستهێنانی سزایەكی دادپەروەرانە ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كراوە.