كەشناسی.. پێشبینی کەش و ھەوای مامناوەندە و كەمێك دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات

ناوخۆ
  • 17-06-2023, 13:59
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی كەشوهەوای مامناوەند و كەمێك دابەزینی پلەكانی گەرما دەكات.
     لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتێیدا هاتووە : دۆخی پێشبینیكراوی كەشوهەوای وڵات بۆ ئەمڕ شەممە لە ناوچەی ناوەڕاست، كەشوهەوا روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و كەشوهەوا لە ناوچەكانی باكور و باشووری وڵات داد روون دەبێت، لە كاتێكدا پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لەوەی كە ڕۆژی شەممە تۆماركرابوو،لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور پلەكانی گەرما هاوشێوەی ئەوەی دوێنێ لە ناوچەی باكوور تۆماركرابوو، ئاماژە بەوە دەكات كە زۆرترین پلەكانی گەرما لە بەغدا، سەڵاحەدین، دیالە، ئەنبار، كەربەلای پیرۆز، بابل، واست، دیوانیە، ناسریە 41، نەجەف 42، سلێمانی 36، دۆحوك 37، و بەسڕە وۆمیسان 43.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سبەی یەكشەممە كەشوهەوا لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات ڕوون دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور كەمێك بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەبەزن، پلەكانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە باشوور چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی دووشەممە كەشوهەوا لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات ڕوون دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی باكور و ناوەڕاست، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك لە ڕۆژی پێشوو لە باشوور دادەبەزن.
    ڕوونیشیكردەوە : رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوا ڕوون دەبێتەوە، پلەكانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كەمێك بەرزدەبنەوە لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.
    هەروەها روونیشیكردەوە : كە دۆخی كەشوهەوا بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ڕوون دەبێت، هاوكات لە هەرێمی باكوور كەش و هەوا ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە هەموو ناوچەكانی وڵات.