سەرۆك وەزیران پاكێجێكی ئاسانكاری بۆ ڕۆژنامەنووسان دەردەكات

سیاسی
  • 17-06-2023, 13:30
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ شەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پاكێجێكی ئاسانكاری بۆ پراكتیزەكردنی كاری ڕۆژنامەوانی بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەوانی عێراقەوە ئاڕاستە كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاڕاستەی پاكێجێك لە ڕێوشوێنی فەرز و ڕێنماییەكانی پاڵپشتیكردنی ڕۆژنامەنووسان و دەزگاكانی ڕاگەیاندنی عێراقی بە بۆنەی 154ەمین ڕۆژی نیشتمانی ڕۆژنامەوانی عێراقییەوە.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : سەرۆكی حكومەت ڕێنمایی سەرجەم وەزارەت و پارێزگاكان و دەزگاكانی پەیوەست بە وەزارەتەكان نیە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان و دابینكردنی ئاسانكاری پێویست بۆ كادیرانی ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن كە مۆڵەتی فەرمییان لە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان هەیە بەگوێرەی ئەو یاسایانە.
    سەرۆكی حكومەت ڕێنمایی لایەنە پەیوەندیدارەكانی كرد كە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بە دامودەزگاكانی ڕاگەیاندن بە نرخێكی پاڵپشتیكراو دابین بكەن، هەروەها چاوخشاندنەوە بە گواستنەوەی دارایی ڕاگەیاندن سەبارەت بە (سەتەلایت) بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن و فەرمانگەكان، بە شێوەیەك كە خزمەت بە واقیعی ڕاگەیاندن بكات لە عێراق بە پشتبەستن بە یاسای بانكی ناوەندی عێراق و ڕێنماییەكانی سانسۆر لەسەر گواستنەوەی دەرەكی.
    بە ئامانجی ئاسانكاری بۆ ڕێكارەكانی جوڵەی كادیرانی ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن كە مۆڵەتی فەرمییان هەیە، سەرۆك وەزیران ڕێنمایی سەرجەم بازگەكان و مەفرەزە ئەمنییەكانی جێگیركراوی نێوان سەرجەم پارێزگاكان كرد بۆ ئەوەی ئەمە جێبەجێ بكەن، ڕێنماییشی كرد كە ئاسانكاری پێویست دابین بكەن و مامەڵەی زیاتر بكەن بە ئاسانی لەگەڵ تێپەڕبوونی كادیرانی ڕۆژنامەنووسان و فەرمانبەرانی فەرمانگەكانی ڕاگەیاندن و ئامێرە تایبەتەكانیان لە فڕۆكەخانەكانی عێراق، هەروەها ئاسانكاری بۆ پێدانی ڤیزەی چوونە ژوورەوە بەو ڕۆژنامەنووسانەی كە لە فەرمانگە و كەناڵەكانی ڕاگەیاندن كاردەكەن و ئاسانكاری بۆ ڕێكارەكانی مانەوەیان لە عێراق، بەپێی یاسای نیشتەجێبوونی بیانییەكان ژمارە (76)ی ساڵی 2017.
    لەبواری پاڵپشتی بەردەوامیشدا سەرۆكی حكومەت ئاڕاستەی كردووە بەپێی بەیاننامەكە : ئاسانكاری بۆ تەواوكردنی مامەڵەی ئاسایشی كۆمەڵایەتی بۆ ئەو كادیرە ڕۆژنامەوانیانەی لە دامودەزگا جیاجیاكانی ڕاگەیاندن كاردەكەن، ئاڕاستەی سەرلەنوێ چاوخشاندنەوە بەو ڕسوماتە ئاو و كارەبایەدا بكرێتەوە كە بەسەر كەناڵە میدیاییەكاندا سەپێنراوە و هەروەها كرێی سووتەمەنی مۆلیدەكان.