بەغدا - INA
ئەمریكا پێشوازی لە كرانەوە دەرەكییەكانی عێراق و هەنگاونانی بەرەو خۆبژێوی وزە كرد.
ئادەم هۆدج وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا كە بەدواداچوونی لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی بۆكراوە و ڕایگەیاند: ئەمریكا پێشوازی لە سەردانەكەی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەمیری قەتەر دەكات بۆ بەغدا لە ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو و ناوچەی عەرەبی فراوانتر، عێراق لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بەرەو خۆبژێوی وزە هەنگاوی ناوە لە ڕێگەی هەنگاوەكانی بەستنەوەی تۆڕی وزەی خۆی بە تۆڕەكانی دەوڵەتانی ئەنجومەنی هاوكاری كەنداو و ئوردن.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو دوو پڕۆژەی ژێرخانی پەیوەندیدار بە بەستنەوەی تۆڕی وزەی عێراق لەگەڵ تۆڕەكانی وڵاتانی ئەنجومەنی هاوكاری كەنداو و ئوردن لە پێكهاتەكانی سەردانەكەی سەرۆك بایدن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵی ڕابردوودا، ئێستاش بە ئاسانكاری و پاڵپشتی كارا بەدی دەهێنرێن و جگە لەوەش ئەو پڕۆژە مێژووییەی كە لە سەرەتای ئەمساڵدا لەگەڵ كۆمپانیای تۆتال بۆ وزە لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكی و قەتەرییەكان واژۆ كرا، بریتییە لە گرتنی غازی سروشتی، پڕۆژەیەك كە خزمەت بە پێداویستییەكانی گەلی عێراق دەكات لە هەمان كاتدا دەردانی گازی ژەهراوی كەمدەكاتەوە.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : پێشوازی لە پاڵپشتی كارای شێخ سانی و محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و سەركردەكانی دیكەی ناوچەكە و گەلی عێراق دەكەین و هاوكات پێشوازی لە بەشداریی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی دەكەین لەم گفتوگۆیانەدا بۆ زیاتر پتەوكردنی هەماهەنگی نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستانی عێراق.