بەغدا - INA- ویسام ملا
ئەمڕۆ شەممە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف رەشید بەدەربڕینی خواستەكانی خەڵك لە بنیاتنانی دەوڵەتی دیموكراسب وویستی خۆی بۆ رۆڵی گەورەتر بۆ رۆژنامەوانی و راگەیاندنەكانی عێراق دەبڕی.
نوێنەری سەرۆك كۆمار عەدنان ئیبراهیم محەممەد لە میانی ئاهەنگگێڕانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی ڕۆژنامەنووسانی عێراق كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و وتارەكەی سەرۆك ڕەشیدی گەیاند: ساڵڕۆژی ئەمساڵ یادی 154 ساڵەی ڕۆژنامەگەری عێراقی دەكرێتەوە و عێراقیش ئەمن و سەقامگیرترە لە بەغدا و باقی پارێزگاكان شكۆمەندتر و درەوشاوەترن.
ناوبراو ووتیشی: چاپەمەنی نیشتمانی لە عێراق دوای سەدە و نیوێك لە لەدایك بوونی بە درێژایی تەمەن و خەباتی درێژخایەنی خۆی بۆ ڕۆشنكردنەوەی بیروڕای گشتی و داكۆكی لە بەرژەوەندی و دەستكەوتەكانی گەل بەشداری كردووە، هەروەها ڕۆڵێكی دانپێدانراوی هەبووە لە دەربڕینی بەرژەوەندیی گەل ئیرادە و ئاواتەكان.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: پیرۆزبایی لە سەرجەم ڕۆژنامەنووسان و كارمەندانی ژن و پیاو لە دامودەزگاكانی ڕۆژنامەوانی و ڕاگەیاندن دەكەین، هەروەها بە شانازی و پێزانینەوە ئەو ڕۆژنامەنووسە خۆنەویستانەمان لەبیرە كە لە بەرگری و داكۆكیكردن لە ماف و خواستەكانی گەلی عێراق قسەی خۆیان لە یادەوەری نیشتمانیدا چاندووە و بوونی كارایان لە بیر ناكەین لە بوارەكانی جیهاد و بەرگری و بنیاتنان كاتێك خوێنی شەهیدانی ڕۆژنامەگەری تێكەڵ بە خوێنی تێكۆشەرە قارەمانەكان بوو و ئەوەی ڕوویدا تا ئەم ساتە، بە هەمان ئاوات چالاكانە بەردەوامن و بەشداری بەرپرسیارانە لە بنیاتنانی مرۆڤ و بەرەوپێشبردنی بەها ئەخلاقی و نیشتمانپەروەرییەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرەكانی تیرۆر و جیاكاری و توندڕەوی و بیری كۆنەپەرستی لادان.
لە كۆتاییدا وتی: ئێمە ئاواتەخوازین ڕۆڵی گەورەتر بۆ ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن بگێڕین لە دەربڕینی خواستەكانی خەڵك لە بنیاتنانی دەوڵەتێكی دیموكراسی فیدراڵی، بە شێوەیەك كە ڕۆڵی پیشەیی و چاودێریی میدیا جێگیر بكات.