نەقیبی ڕۆژنامەنووسان: زیندانەكانی عێراق خاڵیە لە رۆژنامەنووسان لەسەر پرسی بۆچوون و بڵاوكردنەوە

ناوخۆ
  • 17-06-2023, 12:52
  • +A -A

    بەغدا -  INA-   ویسام مەلا
    ئەمڕۆ شەممە نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان موئەیەد لامی سوپاسی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی كرد بۆ چاودێری ئاهەنگی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی ڕۆژنامەگەری عێراقی، جەختی لەوە كردەوە زیندانەكانی عێراق خاڵیە لە هیچ ڕۆژنامەنووسێك لەسەر پرسی بۆچوون و بڵاوكردنەوە.
    لامی لە میانی وتارەكەیدا لە ئاهەنگەكەدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و وتی: سوپاسی سەرۆك وەزیران دەكەین كە چاودێری وسەرپەرشتی ئەم ئاهەنگە دەكات، ئاماژەی بەوەشكرد كە ڕۆژنامەكانی عێراق سەدان شەهیدی ژن و پیاوی ڕۆژنامەنووسیان پێشكەش كرد و باشترین هاوكاری بوو بۆ هێزە چەكدارەكان و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە و گەیاندنی ڕاستییەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، هەروەها بەردێكی گرنگ بوو لە ڕووماڵكردنی شەڕەكانی دژی چەتەكانی تیرۆریستی داعش.
    ئاماژەی بەوەشكرد : خێزانی ڕۆژنامەوانی عێراق پێشەنگێك بوون لە گەیاندنی ڕاستی و وێنەی ڕاستەقینەی عێراق بۆ ڕای گشتی و جەختیشیكردەوە حكومەتی نوێ لەگەڵ سەرۆكەكەی سودانی و لە ماوەی كەمتر لە (6) مانگدا چەندین ئاوەدانكردنەوە و بیناسازی ئەنجامدا و هەڵمەتی نۆژەنكردنەوە بۆ بەغدا بەبێ بودجە كردووە.
    لامی درێژەی بە قسەكانی دا و وتی: ئێمە ئێستا لەبەردەم ڕاستی و وێنەیەكی ڕوونین كە بۆ هەموو كارمەندانی حكوومەتی نوێ كە سەرۆك وەزیران سەرۆكایەتی دەكات ئەژمار دەكرێت، ئاماژەی بەوەشكرد كە سەندیكای ڕۆژنامەنووسان چەند ساڵێكە شانازی دەكات كە عێراق زیندانییەكی ڕۆژنامەنووسی نەبووە بەهۆی پرسێكی بۆچوون و بڵاوكردنەوە گیرابێت بۆ زیاتر لە (15) ساڵە.
     ئاماژەی بەوەدا كە عێراق و حكومەتی سودانی بە چەندین ئاراستەدا دەڕۆن، گرنگترینیان هەژاران و ئەوانەی كە بڕە پارەیەكی كەم و مووچەی كەمیان هەیە لەڕێگەی دامەزراندنی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی زەبەلاح و گەورەوە و ئەو پڕۆژانەش مافی نیشتەجێبوونیان بۆ دەگەڕێنێتەوە و هەژاران و هاووڵاتیان ببنە خاوەنی زەوی نیشتەجێبوون كە لە وڵاتە گەورەكەیاندا پەنایان بداتەوە.
    ئاماژەی بەوەدا: كە سكاڵا و دۆسیە هەیە كە لەلایەن هەندێك لە وەزیر و بەرپرسانەوە لە قۆناغەكانی پێشوودا دژی ڕۆژنامەنووسان تۆمار كراوە و پێویستیان بە دەستێوەردانی سەرۆكی حكومەت هەیە و وەزارەتەكان ئاڕاستە بكەن بۆ ئەوەی ئەو داوایە یاساییانە بكشێننەوە و ئاماژەشی بەوەدا كە ژمارەیەكی زۆر لە ڕۆژنامەنووسان پارچە زەوی نیشتەجێبوون بەخۆڕایی لە سەرتاسەری عێراق وەرگرتووە جگە لە بەغدای پایتەخت، هیوادارین بە ڕەزامەندی ئێوە و پێدانی زەوی بە ڕۆژنامەنووسان كە خەڵكی بەغدان لە پارێزگاكانی تر.