بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی داوای لە رۆژنامەكانی ناوخۆ و دەرەوە كرد كە رووی ئەرێنی و گەشاوەی عێراق بگەیەنن.
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە وتارەكەیدا لە میانی ئاهەنگی ساڵڕۆژی دامەزراندنی ڕۆژنامەنوسانی عێراقی كەلە لایەن سەندیكای ڕۆژنامەنووسانەوە بەرێوەچوو و كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو: ڕۆژنامەگەری عێراق تەنها میدیایەكی هەواڵی نییە، بەڵكو زیاتر میدیایەكی ڕۆژنامەوانییە و ئەرشیفێكی گرنگی مێژووی عێراق كە پڕە لە ڕووداو و دەستكەوتەكان.
هەروەها وتیشی : قوربانیدانی ئەو ڕۆژنامەنووسانەمان لەبیرە كە لە سەردەمی دیكتاتۆرییەتدا شەهید بوون و لە ساڵانی تائیفەگەری قێزەوندا شەهید بوون و لەكاتی یاوەریكردنی هێزە ئەمنییەكان لە شەڕی چەتە تیرۆریستەكانی داعشدا گیانیان بەخت كرد و لەبیرمانە ڕۆڵی نیشتمانپەروەرانەی زۆرێك لە ڕۆژنامەنووسان كە دژی ئەجێندا و پیلانەكانی بیانی وەستانەوە كە یەكێتی وڵاتیان كردە ئامانج.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئێمە ڕۆڵی ڕۆژنامەگەری لەبیر ناكەین لە دەستنیشانكردنی حاڵەتەكانی ناهاوسەنگی لە دۆسیەكاندا كە كاریگەرییان لەسەر پێداویستییەكانی خەڵك هەیە و پشتی پێدەبەستین بۆ دۆزینەوە و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
هێمای بۆ ئەوەش كرد : كە حكومەت دەرگای پەیوەندی لەگەڵ ڕۆژنامەگەری دەكاتەوە، لە باوەڕی خۆی بە مافی دەستووری هاووڵاتیان بۆ ئەوەی بە تەواوی شەفافیەت و ڕوونی كارەكانی حكومەت بزانن.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئێمە ئاڕاستەی كۆمیسیۆنی دەستپاكیمان كرد زیاتر لە دوو هەفتە لەمەوبەر بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕەشنووسی یاسای مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و پێشكەشكردنی تێبینی لەسەری، بە مەبەستی ناردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.
جەختیشی لەوە كردەوە : كە حكومەت پاكێجێك ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ پاڵپشتیكردنی كاری ڕۆژنامەوانی، لەوانە دابینكردنی خزمەتگوزاری لۆجستی و ئاسانكاری بانكی و ئەوانی دیكە كە پەیوەندییان بە یاسای كار و ئاسایشی كۆمەڵایەتییەوە هەیە، كە بەم دواییە پەسەندكرا.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە حكومەت لە دۆسیەخزمەتگوزارییەكاندا چاوی لەسەر دادپەروەری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان دادەنێت كە لە پێش هەموویانەوە دۆسیەی نیشتەجێبوونە، ڕۆژنامەگەریش نابێت دەرچەیەك بێت بۆ ئەوانەی لەسەر پشێوی و تۆمەت و شێواندنی ڕاستییەكان دەژین، یان بیبەن وەك ئامرازێك بۆ وەرگرتنی پارە.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: بەشێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن كە لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق كار دەكەن، سەرقاڵی پەخشكردنی نەرێنی بوون بۆ مەبەستی سیاسی یان سوودبەخش، ئەمەش بووەتە هۆی نامۆبوونی دەرەكی كە عێراقی لە دەرفەتی وەبەرهێنان و گەشەپێدان بێبەش كردووە.
ڕوونیشی كردەوە :بەرپرسیارێتی ڕۆژنامەگەری نیشتمانی و ئەوانەی لێی بەرپرسیارن، ڕێكخستنی كاری ڕۆژنامەوانییە، چونكە كەسانێك هەن جیاوازی ناكەن لە نێوان ئازادی و ئاژاوەگێڕیدا لە كۆتاییدا ووتی : : ئەمڕۆ بانگەوازی ڕۆژنامەگەری دەكرێت بۆ گەیاندنی ئەو ڕووخساری ئەرێنی و گەشاوەی عێراق.