بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند كە ئاگر لە كازمییە كوژێنراوەتەوە و میوانانی هۆتێلەكە چۆڵكراون و كارمەندێكی ئاگركوژێنەوەش بریندار بووە.
بەڕێوبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و راگەیاندووە : كە ئەمڕۆ ئاگرێك كەوتەوە لەناو پارچە زەوییەكی چۆڵكراودا دەورە دراوە بە چوار هۆتێلی قەرەباڵغ لەسەر شەقامی شەریف رەزی لە سەنتەری شاری كازمییە لە بەغدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : تیمەكانی بەرگری شارستانی سەردانكەرانیان لە دەوروبەری ڕووداوەكەدووركردەوە و و چۆڵیانی كرد بە هاوبەشی لەگەڵ چۆڵكردنی میوانەكان لە پێشبینیكردنی زیادبوونی دەردانی گازی ژەهراوی، لە كاتێكدا بەردەوام بوون لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی راستەوخۆ بۆ نێ, ئاگرەكە و كوژانەوەی لەناوەوەی پارچە زەوییەكی جێهێڵراو كە كۆمەڵێك دار و پاشماوەی تێدابوو، بۆ تۆماركردنی برینداربوونی ئاگركوژێنەوەیەك لە ئەنجامی هەوڵەكان و بەرزی پلەی گەرمی لە شوێنی ڕووداوەكە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فێركاری كازمییە بۆ چارەسەركردن.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : تیمەكانی بەرگری شارستانی كارەكانیان تەواو كرد بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی تۆمار بكەن، لەكاتێكدا لێكۆڵینەوەیەكیان لە بنكەی پۆلیسی بەرپرسیار لە ناوچەی جوگرافی كردەوە و شارەزای پزیشكی دادوەرییان بانگهێشت بۆ دیاریكردنی هۆكارەكانی ئاگرەكە كە لەناو ئەو پارچە زەوییە جێهێڵراوەدا كەوتەوە.