بەغدا - INA- ویسام مەلا
عەبدولعەزیز شمری باڵیۆزی سعودیە لە عێراق ئەمڕۆ هەینی دووپاتیكردەوە كە وڵاتەكەی داوایەكی پێشكەش بە عێراق كردووە بۆ دامەزراندنی پڕۆژە لە بیابانی سەماوە و چاوەڕێی وەڵامە،شمری لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: شانشینی یەكگرتوو لە ڕێگەی وەزارەتی كشتوكاڵەوە داوایەكی ئاراستەی عێراق كردووە بۆ دامەزراندنی پڕۆژە لە بیابانی سەماوە و چاوەڕێی وەڵامدانەوەی دەكات وهەروەها ئاماژەی بەوەشكرد بەم نزیكانە یاریگای شا سەلمان رادەگەیەنن.
جەختیشی كردەوە : شانشینی سعودیە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ وەبەرهێنان لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق و ئاماژەی بەوەشكر وڵاتەكەی زیاتر لە 6 ساڵ لەمەوبەر قەرزێكی بە عێراق داوە، بە بەهای یەك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.
ئاماژەی بەوەشكرد : بەشێك لە قەرزەكە وەبەرهێنراوە بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەی شەرگات كە توانای 200 قەرەوێڵەی هەیە، هەروەها دامەزراندنی سایلۆ بابل، و پڕۆژەكانی دیكەش پارەیان بۆ دابیندەكرێت.
سەبارەت بە یاریگای شا سەلمان، باڵیۆزی سعودیە دووپاتی كردەوە شانشینی سعودیە چاوەڕێی تەواوبوونی ڕێكارەكانە لە چەند مانگی داهاتوودا و بەم نزیكانە ڕایدەگەیەنێت