بەغدا - INA- ویسام مەلا
ئەمڕۆ هەینی وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی پلانی دامەزراندنی سەنتەرەكانی چارەسەركردنی بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكانی لە سەرجەم پارێزگاكان ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە وەزارەت پێشنیاری هەمواركردنەوەی هەندێك مادەی یاسایی لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان كردووە.
حەسناوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لیژنەی باڵای نیشتمانی بۆ كۆنترۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكان كە من سەرۆكایەتی دەكەم، لە دوو بەشدا كاردەكات، یەكەمیان لە ناوخۆی عێراقدایە بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری چارەسەر و هۆشیاری، دووەمیان لە دەرەوەی عێراقە بە پەیوەندیكردن لەگەڵ وڵاتانی ناوچەیی دەوروبەری عێراق بۆ سنوورداركردنی چوونە ژوورەوەی ماددە هۆشبەرەكان بۆ ناو وڵات.
ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەتەكە ماوەیەك لەمەوبەر سەنتەرێكی كردۆتەوە بۆ چارەسەركردنی بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان، هەروەها ستایشێكی زۆر بۆ سەنتەرەكە هەیە بەپێی ڕاپۆرتی پسپۆڕانی نێودەوڵەتی.
جەختیشی كردەوە : وەزارەت چووەتە پێشنیازی هەمواركردنەوەی هەندێك ماددەی یاسایی لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان بۆ سنوورداركردنی هاتنە ناوەوەی بۆ وڵات و توندكردنەوەی سزاكان بۆ بازرگانان و مامەڵەكردن لەگەڵ بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان كە شایەنی چارەسەرن.