بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەحمەد سەحاف دووپاتیكردەوە كە كۆنفرانسی بەغدا بۆ هاریكاری و هاوبەشی لە خولی سێیەمی خۆیدا ئەمساڵ لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.
سەحاف لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: لەسەر بانگهێشتی وەزیری ئەورووپا و دەرەوەی فەڕەنسا خاتوو كاترین كۆلۆنا جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن ڕۆژی هەینی سەردانی فەڕەنسای كرد و لە میانی كۆبوونەوەی سەردانی كۆلۆنا كرد لە شوێنی كارەكەی.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەرنجی كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردن بوو لەسەر سێیەمین كۆنفرانسی بەغدا بۆ هاوبەشی و گەشەپێدان كە لەماوەی ئەمساڵدا لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەدەچێت، ئاماژەی بەوەشكرد : كۆلۆنا سوپاسی خۆی بۆ وەزیر دەربڕی بۆ ئەم سەردانە و دەرفەتی قسەكردن لەسەر لایەنە ڕێكخراوەییەكان و ناوەڕۆكی بابەتەكانی پێشنیاركراوی كارنامەی كۆنفرانسەكە.
سەحاف ئاماژەی بەوەشكرد : وەزیری دەرەوە جەختی لەوە كردەوە كە كۆنفرانسی بەغدا نەك تەنها بۆ عێراق بەڵكو بۆ هەموو ناوچەكە گرنگە، چونكە تیشك دەخرێتە سەر شەراكەتی ئابوری چونكە عێراق پێی وایە بەرژەوەندیی ئابووری دەبێتە هۆی دروستكردنی كەش و هەوایەكی ئەرێنی لێكتێگەیشتن و بەم شێوەیە گەیشتن بە ئاسایش بۆ هەمووان بە تایبەت كە كۆنفرانسەكە لە ژێر ڕۆشنایی بارودۆخی ئەرێنی ناوچەكەدا بەڕێوەدەچێت، ئاماژەی بە ئەو ڕۆڵە گرنگەی فەرەنسا لە پێناو پشتگیریكردنی هاوبەشییە ئابوورییەكانی نێوان وڵاتانی ناوچەكەدا دەیگێڕێت.
لە بەرامبەردا كۆلۆنا ئاماژەی بەوەدا كە فەرەنسا حەزی لە ئەنجامدانی كۆنفرانسەكە لە بەغدایە و ستایشی ڕۆڵی سەرەكی عێراقی كرد لە ڕەخساندنی هەلومەرجی گونجاو بۆ ئەنجامدانی كۆنفرانسەكە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر سەقامگیری ناوچەكە دەبێت.