بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران گەڕانەوەی وەجبەیەكی نوێی عێراقییەكانی نیشتەجێی ئەو ناوچانەی كە دەكەونە سنووری توركیا و سوریا ڕاگەیاند.
وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : لە ڕێگەی نووسینگەی وەزارەتەكە لە ئەنقەرە و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەی عێراق لە توركیا، گواستنەوەی (102) هاوڵاتییانی عێراقی لەو ناوچانەی كە دەكەونە سەر سنووری توركیا و سوریا بۆ ئەو وڵاتە لە ڕێگەی وشكانی و لە ڕێگەی لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لە قەزای زاخۆ لە پارێزگای دهۆك و پاشان بۆ ناوچە ڕەسەنەكانیان لە پارێزگاكانی (نەینەوا، سەڵاحەدین ،ئەنبار)، دوای تەواوكردنی ڕێكارەكانی چوونە ناو وڵاتەكەیان، جەختی لەوە كردەوە كە بەردەوام دەبێت لە گەڕاندنەوەی هەموو خێزانەكان بۆ زێدی خۆیان بەخۆبەخشانە.