بەغداد – ا ه ع وەزارەتی ناوخۆ، ئەمرۆ شەممە، هۆشداریدا لە شێواندن و دڕاندنی وێنە و پۆستەی كاندیدەكان. لای خۆیەوە لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" وەزارەتەكەیان بەردەوامن لە چاودێری كردنی هەڵمەتی هەڵبژاردن لەرێگەی مەفرەزەكانییەوە و بڵاوكردنەوەیان لە ناو بەغداد و پارێزگاكانی تر، سزای سەرپێچی كارانیش دەدرێت و رێوشوێنی یاسای دەرحەقیان دەگیرێتەبەر".