بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی بەرێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش دەستگیركردنی دوو توخمە تیرۆریستی ڕاگەیاند، كە یەكێكیان بەرپرسی بەناو پزیشكی دەوڵەتە، ئەوی دیكەشیان سەركردەیەكی دیاری و برای بەناو وەزیری جەنگە لە چەتەكانی تیرۆریستی داعش لە كەركوك.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند : لە چوارچێوەی زنجیرەیەك ئەركی تایبەتدا كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشەوە ئەنجام دەدرێن كە ئامانجی بەدواداچوونی پاشماوەی باندە تیرۆریستییەكان و وردە و تۆڵەسەندنەوە لێیان، وەك چۆن مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی مەیدانی كەركوك سەر بە بەڕێوبەرایەتییەكەی سەرەوە توانیان دوو تیرۆریست لە پارێزگای كەركوك دەستگیربکەن كە یەكێكیان سەركردە و بەرپرسی بەناو پزیشكی دەوڵەتییە و ئەوی دیكەیان سەركردەیەكی دیاری و برای بەناو وەزیری جەنگی چەتەكانی تیرۆریستی داعش، بەپێی بڕگەكانی مادەی (1/4)ی تیرۆر دوو فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئۆپەراسیۆنەكە بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان و لەگەڵ فەوجی كۆماندۆی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك و هێزی گەردەلوولی فەرماندەی پۆلیسی كەركوك، بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سلێمانی ئەنجامدراوە.