سەرۆكی شاندی ئێران: ئۆپێك كاریگەری ئەرێنی لەسەر بازاڕی نەوت هەیە

ئابوری
  • 16-06-2023, 16:15
  • +A -A

    بەغدا-  INA
    دوكتور ئەمیر حسێن زەمانینیان سەرۆكی شاندی ئێران ئەمڕۆ هەینی دووپاتكردەوە كە ئۆپێك كاریگەری ئەرێنی لەسەر بازاڕی نەوت هەیە.
    زەمەنینیان لە میانەی ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی ئۆپێك لە بەغدا بە بەشداری نێودەوڵەتی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو لە وتارەكەیدا وتی: ئۆپێك كاریگەری ئەرێنی لەسەر بازاڕی نەوت و سەقامگیری نرخی جیهانی هەیە .
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمڕۆ بەشداری كۆنفرانسی مێژوویی دەكەین كە ساڵیادی دامەزراندنی ئۆپێكە لە بەغدا و سوپاسی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی دەكەین كە میوانداری ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی ئۆپێك لە بەغدا كرد.