بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی مەناف هاجری وەزیری نەوتی كوێت دووپاتیكردەوە كە ئۆپێك لەگەڵ 10 وڵاتی دەرەوەی كاردەكات بۆ سەقامگیری نەوت.
هاجری لە وتارەكەیدا لە میانی ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی ئۆپێك لە بەغدا بە بەشداری نێودەوڵەتی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و وتی: ئۆپێك لەگەڵ 10 وڵاتی دەرەوەی كاردەكات بۆ سەقامگیری نەوت و وزە نرخەكان لە جیهاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئۆپێك نوێنەرایەتی پایەیەكی گرنگ دەكات لە كۆمەڵگەی وزەی جیهاندا، هەروەها پابەندبوونی خۆی بە سەقامگیری بازاڕە جیهانییەكان دووپاتدەكاتەو و سوپاسی خۆی بۆ عێراق دەربڕی كە میوانداری ئاهەنگی دامەزراندنی ئۆپێك دەكات، هەروەها دەستخۆشی لە كەشوهەوای پێشوازیكردن دەكەین.