سەرۆك وەزیران: گرێبەستی گرنگمان واژۆ كردوە بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی غاز

سیاسی
  • 16-06-2023, 13:28
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ هەینی محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران واژۆكردنی گرێبەستڵ گرنگەكانی وەبەرهێنانی غازی دووپاتكردەوە.
    سودانی لە وتارەكەیدا لە میانی ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی ئۆپێك لە بەغدا بە بەشداری نێودەوڵەتی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و وتی: ئۆپێك بووەتە یەكێك لە گرنگترین ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و ئاماژەی بەوەشكردووە ئۆپێك شایەتحاڵی گۆڕانكارییە نەوتییەكانە لە وڵاتانی جیهاندا.".
    ئاماژەی بەوەشكرد : نەوت هێشتا سەرچاوەیەكی گرنگی ئابوورییە بۆ وزە لە جیهاندا و جەختیشیكردەوە بەرپرسیارێتی ئۆپێك تەنها بە پرۆسەی هەناردەكردن كۆتایی نایەت، بەڵكو دەگاتە پرۆسەی ڕێكخستنی نرخەكان.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : دەوڵەتانی ئەندام دەبێت ئاستەنگەكانی جیهان لەبەرچاو بگرن و ئاماژەی بەوەشكرد : هاتنە ناوەوەی گازی سروشتی بۆ بازاڕی وزە بەرپرسیارێتی نوێی زیادكردووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت وەك سەرچاوەی سەرەكی بۆ ئابوری، گرێبەستی گرنگیش بۆ وەبەرهێنانی غاز واژۆ كراوە، ئاماژەی بەوەشكردخولی شەشەمی وەبەرهێنانی غاز واژۆ دەكەین.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئێمە دەستمان كرد بە كردنەوەی ڕێگا بۆ كەرتی تایبەت و دابینكردنی ئاسانكاری یەكەمایەتی بەبێ هیچ ئاڵۆزیەك وجەختیشی لەوە كردەوە كە وزەی بەدیل لە داهاتوودا ڕكابەری نەوت و گاز دەكات.