بەغداد - INA
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستگیركردنی بازرگانێكی مادەی هۆشبەری لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: دەستگیركردنەكە بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكانی هۆبەی فیرقەی حەوتی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە هاوكاری هێزە ئەمنییەكان كە ناوچەكەیان بەدەستەوەیە ئەنجامدراوە.
رونیشیكردەوە: بۆسەیەكی توند لە گەڕەكی جەمعیە دانرا، لە ئەنجامدا بازرگانێكی مادەی هۆشبەر لە قەزای قائیم دەستگیركرا، كە زیاتر لە (2000) حەبی مادەی هۆشبەری پێبووە، ئاماژەی بەوەشكرد: بەپێی مەرج و چوارچێوە كارپێكراوەكان مامەڵەی لەگەڵدا كرا.