سەرۆك كۆمار دەگەڕێتەوە بۆ وڵات

سیاسی
  • 15-06-2023, 22:23
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید و خانمی یەكەم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەمڕۆ پێنجشەممە، گەڕانەوە بۆ وڵات دوای سەردانێك بۆ كۆماری ئیتاڵیا و سەردانی جنێڤی سویسرا.
    سەردانەكەی سەرۆك لە وەڵامی بانگهێشتێكی فەرمیی سیرجیۆ ماتاریلا سەرۆكی ئیتاڵیا بوو.
    سەرۆك كۆمار چاوی بە هاوتا ئیتاڵییەكەی و بەرپرسە باڵاكانی ئەو وڵاتە كەوت و مەدالیای گەورەی پێبەخشرا، هەروەها سەرۆكی كۆمار مەدالیای نیشتمانی بە سەرۆكی ئیتاڵیا بەخشی.
    هەروەك سەرۆك كۆمار سەردانی چەندین شوێنی پەروەردەیی و شوێنەواری و پیشەسازی لە شارەكانی ئیتاڵیا كرد.
    دوای سەردانی ئیتاڵیا، سەرۆك كۆمار بۆ بەشداریكردن لە كارەكانی كۆنفرانسی كاری نێودەوڵەتی بۆ دادپەروەری كۆمەڵایەتی بۆ هەمووان سەردانی جنێڤی سویسرای كرد.
    سەرۆك كۆمار لە سەردانەكەیدا، وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار ئەحمەد فكاك بەدرانی و وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان فایق جابرۆ و ژمارەیەك لە ڕاوێژكار و بەرپرسان یاوەری بوون.