بەغداد - INA
بانكی ڕافیدەین، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستپێكردنی قەرزی بڕی 300 ملیۆن دیناری بۆ كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون لە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان ڕاگەیاند.
بانكی ڕافیدەین لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەگوێرەی راسپاردەكانی بەرنامەی حكومەت و هاوتەریب لەگەڵ سیاسەتی دەوڵەت بۆ كەمكردنەوەی قەیرانی نیشتەجێبوون و بەرزكردنەوەی چالاكیی وەبەرهێنان لە وڵاتدا، بانكی ڕافیدەین دەستپێشخەرییەكی دەستپێكرد بۆ پێدانی قەرز بە بڕی 300 ملیۆن دینار؛ بۆ كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون لە پڕۆژەكانی نیشتەجێكردنی وەبەرهێنان كە لەلایەن بانكی پەسەندكراوەوە (ئاسۆیی و ستونی) بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان.