بەغداد - INA
وەزارەتی ناوخۆ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، داوای لەو كەسانە كرد كە ئارەزووی گرێبەستكردنیان هەیە وەك پۆلیس، سەردانی فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی بكەن، كە لە ڕۆژی شەممەوە دەستپێدەكات.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەوانەی دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ بكەن وەك پۆلیس، لە دایكبووی (1/7/2001 تا 1/7/2005) كە پێشتر ناویان لە سیستمی زانیاری شارستانیدا تۆمارنەكراوە، سەردانی فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانی بكەن كە لە ڕۆژی شەممەوە دەست پێدەكات كە هاوتایە لەگەڵ (17/6/2023) و لە هەموو ڕۆژەكانی هەفتەدا ڕێكارەكانی پێدانی كارتی نیشتیمانی بۆیان تەواو بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: پەنجەرەیەكی تایبەت لە سەرجەم فەرمانگەكانی بەغدا و پارێزگاكان تەرخان دەكرێت بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا مامەڵەكانیان تەواوبكەن، بەمەرجێك كۆپییەكی تۆماركردنی ئەلیكترۆنییان بۆ دابین بكرێت، بەپێی داواكارییەكەیان، كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی كارگێڕی خۆبەخشی كراوە و ڕوونیشیكردەوە: پێشوازی لە سەردانیكەران لەم ڕووەوە لە پێشینەی كارە سەرەكیەكان دەبێت.