بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، جەختی لە گرنگی پارێزگاری میسان كردەوە، بەتایبەتی لەڕووی وەبەرهێنانەوە، هاوكات ئاماژەی بە پێویستی گەشەپێدانی شارەكان كرد بە بەشداریی خێڵەكان.
وەزارەتی ناوخۆ بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە "عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ، لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی میسان ،لە دیدارەكانی لە پارێزگای میسان بەردەوام بوو، بەو پێیەی چاوی بە ژمارەیەك شێخ و كەسایەتی دیاری خێڵەكانی پارێزگاكە كەوت، بە ئامادەبوونی پارێزگار عەلی دەوای ئاماژەی بەوەشكرد، شەمەری گوێی لە كۆمەڵێك تێبینی و بانگەوازی شێخ و كەسایەتییە دیارەكانی خێڵەكان گرت، هەروەها كۆمەڵێك ڕێنمایی لەو بارەیەوە دا بەمەبەستی چارەسەركردنی هەموو كێشە و دووفاقیەكان".
بەپێی بەیاننامەكە، شەمەری جەختی لەوە كردووەتەوە، ڕۆڵی گەورەی خێڵە ڕەسەنەكانی عێراق لە پاڵپشتیكردنی ئاسایش و سەقامگیری و پاڵپشتیكردنی خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوانە ڕێكخراوەكان و ڕەتكردنەوەی كەیس و دیاردە دەرەكییەكان بۆ كۆمەڵگا، هەروەها تاوانباران و كەسانی دەرەوەی یاسا , ئاماژە بە گرنگی پارێزگای میسان، بەتایبەتی لەڕووی وەبەرهێنانەوە.