كەربەلا ـ INA ـ عەباس رەحیمی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ژینگە، نزار ئامێدی، بەردەوامی جێبەجێكردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ كەمكردنەوەی پیسبوونی ژینگەی پشتڕاستكردەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە سەرجەم ڕێكارەكانی ناساندنی دەریاچەی ڕەزازە وەك یەدەگی سروشتی تەواو بووە.
لە ڕاگەیەندراوێكی پارێزگای كەربەلا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە ئەمڕۆ پارێزگاری كەربەلا، نەسیف جاسم خەتابی، پێشوازیكرد لە وەزیری ژینگە، نزار ئامێدی كرد لە دیدارەكەدا گفتوگۆیان لەسەر ژمارەیەك بابەتەكانی پەیوەست بە لایەنی ژینگەیی پارێزگاكە كرد ئاماژەی بەوەشكرد، "كەربەلا ئەمڕۆیە، یەكێكە لە یەكەم پارێزگارەكان كە پەیوەندی بە باشتركردنی واقیعی ژینگەییەوە هەیە لەڕێگەی جێبەجێكردنی چەندین پڕۆژەوە، جگە لە چارەسەركردنی سەرچاوەكانی پیسبوونی ژینگە". ، هەروەها زیادكردنی شوێنی سەوزایی لە هەموو ناوچەكانی پارێزگاكەدا.
لەكاتێكدا وەزیری ژینگە ستایشی "هەوڵە گەورەكانی پارێزگاكەی كرد، كە وایكرد لە یەكەمین پارێزگاكان بێت لەبواری پەرەپێدان و باشتركردنی لایەنی ژینگەیی".
وەزیری ژینگە، لە لێدوانێكی تایبەت بەئاژانسی هەواڵی عێراقی وتی بەردەوامین لە جێبەجێكردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ كەمكردنەوەی پیسبوونی ژینگە ، ئاماژەی بە "تەواوكردنی سەرجەم ڕێكارەكانی ناساندنی دەریاچەی ڕەزازە وەك یەدەگی سروشتی".
داوای لە راگەیاندنەكان كرد "ڕۆشنایی بخەنە سەر ئەزموونی شاری كەربەلا لە زیادكردنی فەزای سەوزایی و جێبەجێكردنی ستانداردە ژینگەییەكان لە پڕۆژەكانیدا".