باڵیۆزی فەڵەستین: مۆزەخانەی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی ئەزموونێكی سەركەوتووە بۆ پاراستنی میراتی كولتووری

ناوخۆ
  • 15-06-2023, 13:58
  • +A -A

    بەغدا-INA- محمد سەلیم
    ئەحمەد عەقل باڵیۆزی فەلەستین لە عێراق دووپاتی كردەوە كە مۆزەخانەی تۆڕی راگەیاندنی عێراق ئەزموونێكی سەركەوتوویە لە پاراستنی میراتی فەرهەنگی و راگەیاندنی عێراق.
    ئەقل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە و لەمیانی سەردانێكیدا بۆ مۆزەخانەی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی، كە ئەو هەوڵانەی دراون بۆ بەدیهێنانی بینایەكی لەو شێوەیە هەوڵی گەورە و گرنگن كە بەشداربوون لە تۆماركردنی میدیای مێژووی كولتووری كۆنی عێراقی ."
    ئاماژەی بەوەشكرد، "مۆزەخانەكە بەشدارییەكی زۆری كرد لە پاراستنی گەشەسەندنی ماددی میدیا، وەك كامێرا و تەلەفزیۆن، هەروەها پاراستنی ناوی میدیاكان كە ڕۆڵێكی سەرەكی و كارایان لە ڕۆشنبیری عێراقدا هەبوو".
    لە چوارچێوەیەكی دیكەدا، عەقل وتی، "وەزیری رۆشنبیری فەلەستین سەردانی عێراق دەكات بۆ بەشداریكردن لە ئاهەنگی دامەزراندنی ڕۆژنامەگەری عێراقی (154)، ئاماژە بە ئەگەری واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە بوارەكانی ڕاگەیاندن لەگەڵ عێراق دەكات".