وەزارەتی كۆچ گەڕانەوەی (١٦٦) ئاوارە لە كەمپەكانی ئاوارە بۆ ناوچەكانی خۆیان لە نەینەوا ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 15-06-2023, 12:36
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران ، گەڕانەوەی ١٦٦ ئاوارەی كەمپەكانی ئاوارە بۆ ناوچەكانی خۆیان لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە "166 ئاوارە كە كۆی گشتی 29 خێزانن، لە كەمپەكانی خەزر و حەسەن شام (u2 و u3) لە پارێزگای هەولێر گەڕاونەتەوە بۆ ئەسڵی خۆیان، ناوچەی نیشتەجێبوون لە ناوەندی شاری موسڵ، قەزای تەلعفەر، قەزاكانی حەمام عەلیل و مەحەلەبیە، و گوندەكانی قوبە و شێرخان لە پارێزگا نەینەوا".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "گەڕانەوەكە لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەتدا بووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان و حكومەتە خۆجێییەكان لە هەردوو پارێزگاكە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا، بۆ ئەوەی گەڕانەوەیان مسۆگەر بكەن".